حەوزی

حەوزی

برند: TPC مخازن

حەوزی پلاستیکی کۆمپلێکسی تەبەریستان بەهۆی تایبەتمەندی دژە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەتوانرێت لە دەرەوە دابنرێت و توانای دانانی سێبەرێچی هەیە. هەروەها بەهۆی بەرگری بەرزی ئەم حەوزانە لە بەرامبەر لێدان و شکاندن، هیچ مەترسییەک لە بەکارهێنانیان لە ناو ماڵدا نییە. حەوزەکانمان لە پۆلی ئیتیلێنی پلە یەک دروستکراون و بە شێوەیەک دیزاین کراون کە سەلامەت بن بۆ منداڵان و گەورەکان.


کۆدی بەرهەم

ناوی بەرهەم

بەرزی / H (دەرەوە)

گەورەترین - بچووکترین تیرە / D

دریژی / L

پانا / W

2416001

مەلەوانگەی تەلەسکۆپی

60

221-170

-

-

2416002

مەلەوانگەی منداڵانی بلودریم

53

-

265

214

2416541

مەلەوانگەی بلوپارک

140

-

442

220

2411601

مەلەوانگەی بلو گالاکسی

140

-

485

320

 

یەکێک لە کات بەسەربردنەکانی نایابی مرۆڤی تەمەن جیاواز یاری ئاو و مەلەکردنە لە حەوزەکاندا. بە گشتی بەسەربردنی کات و مەلەکردن، چێژێکی وەسفنەکراوی هەیە و هەموو مرۆڤێک بە ئەنجامدانی ئەو کارە هەست بە دڵخۆشی و خوەشحاڵی  دەکات. بەڵام لە هەندێک بارودۆخدا، وەک نەبوونی شوێنێکی گونجاو لە باخچە و ماڵەوە بۆ دیزاینکردنی مەلەوانگە، نەبوونی حەز و توانای ئامادەبوون لە مەلەوانگە گشتییەکان، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی وەک کۆرۆنا و چەندین هۆکاری دیکە، هاندەری بەرهەمهێنەرانی بەرهەمەکانی پۆلی ئیتیلێن بووە تا حەوز بۆ منداڵان بکەنەوە کە دەتوانرێت لە شوێنی کراوە و داخراودا بەکاربهێنرێت.

جۆرەکانی حەوزی پۆلی ئیتیلێن لە تەبەریستان

لە کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان، جۆرە جیاوازەکانی مەلەوانگە بەرهەم دەهێنرێت، ناوەکانیان بریتین لە:

- مەلەوانگەی بلودریم

- مەلەوانگەی تەلەسکۆپی

مەلەوانگەی بلو پارک

- مەلەوانگەی بلو گالاکسی

لەم بەشەی خوارەوەدا هەریەکێک لەم حەوزانە دەناسێنین:

مەلەوانگەی بلودریم

مەلەوانگەی بلودیرم یەکێکە لە بەرهەمە تایبەت و ناوازەکانی کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان بە توانای دانانی لە شوێنی کراوە و داخراودا. ئەم مەلەوانگەیە بە ناوی ئینگلیزی "  Blue Dream " دیزاینێکی تایبەتی هەیە. بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بەکاری بهێنن. بە چاوخشاندنێک، مەلەوانگەی بلودریم دوو سەکۆی هەیە بۆ دانیشتن و بەکارهێنانی وەک پلیکانە بۆ منداڵان. هەروەها لە نێوان ئەم دوو پلاتفۆرمەدا سلایدێک هەیە کە منداڵان دەتوانن ئەم سلایدە بەکاربهێنن و ساتەکانی سەرنجڕاکێش ئەزموون بکەن.

ڕەهەندەکانی مەلەوانگەی بلودریم

مەلەوانگەی Blue Dream  ڕەهەندی گونجاوی هەیە کە بەکارهێنانی بۆ منداڵان ئاسانە. درێژی ئەم حەوزە ٢٧٠ سم و پانی ٢١٤ سم و بەرزی ٥٣ سم.

مەلەوانگەی تەلەسکۆپی

مەلەوانگەی تەلەسکۆپی، هاوشێوەی مەلەوانگەی بلودریم، یەکێکە لە حەوزە تایبەت و ناوازەکانی کۆمپانیای کۆمپلێکسی تەبەریستان پلاستیکە ، کە بەهۆی شێوەی بازنەیی و پلیکانەیەوە پێی دەوترێت حەوزی تەلەسکۆپی. حەوزە تەلەسکۆپییەکە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ گونجاوە. هەروەها دایک و باوک لەکاتی خۆشۆردنی منداڵەکانیان‌ دەتوانن ئەم حەوزە بەکاربهێنن .

 

ڕەهەندەکانی مەلەوانگەی تەلەسکۆپی

مەلەوانگە تەلەسکۆپییەکە تیرەکەی ٢٠٤ سم و بەرزییەکەی ٦٠ سم.

مەلەوانگەی بلو پارک

مەلەوانگەی (Blue park)   یەکێکە لە مەلەوانگە ناوازەکانی تەبەریستان. لە پانی ئەم حەوزەدا پلیکانێک هەیە بۆ ئەوەی منداڵان  چونە ژوورەوە و دەرچونەکیان ئاسان بێت . هەروەها بەرزی ئەم پلیکانانە بەپێی بەرزی منداڵەکان ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی منداڵ لەکاتی بەکارهێنانی ئەم پلیکانانەدا ئازاریان پێ نەگات. شایانی باسە کە دەکرێت ئەم پلیکانانە وەک سەکۆیەک بەکاربهێنرێت.

ڕەهەندەکانی مەلەوانگەی بلو پارک

مەلەوانگەی بلو پارکی تەبەریستان درێژییەکەی ٤٥٠ سم و پانییەکەی ٢٢٠ سم و بەرزییەکەی ١٤٣ سم. ڕەهەندە گەورەکانی ئەم حەوزە وایکردووە گەورەکان بتوانن ئەم حەوزە جوانە بەکاربهێنن.

مەلەوانگەی بلو گالاکسی

مەلەوانگەی بلو گالاکسی تەبەریستان، حەوزێکی سادەیە کە بەرگرییەکی زۆر بەرزی هەیە و ڕەهەندەکانی گونجاوە. ئەم حەوزە چوارگۆشەیە زۆر بەهێزە. هەروەها دەرکەوتنی ئەم حەوزە وایکردووە تەنانەت گەورەکانیش بتوانن لەناو ئاوەکەدا ئارام بگرن و سود وەرگرن.

ڕەهەندەکانی مەلەوانگەی بلو گالاکسی

مەلەوانگەی بلو گالاکسی، درێژییەکەی ٤٧٦ سم و پانییەکەی ٣١٦ سم و بەرزییەکەی ١٦٠ سم.

تایبەتمەندیەکانی مەلەوانگەی تەبەریستان

حەوزەکانی کۆمپلێکسی تەبەریستان چەندین تایبەتمەندییان هەیە و هەریەکێک لەم تایبەتمەندیانە لە بەشەکانی خۆیاندا پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. دواتر تایبەتمەندییەکانی وەک ڕەهەندەکان، دیزاین، مادەی جەستە، شوێنی بەکارهێنان و سنووری تەمەن دەکۆڵینەوە.

دیزاینکردن

لە دیزاینی ئەم حەوزانەدا زۆر خاڵ لەبەرچاو گیراوە. لێوارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئەم حەوزە و سەکۆ و خلیسکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە مرۆڤەکان ئەگەر بەریان بکەوێت ئازاریان پێ ناگات. هەروەها لە مەلەوانگەی بلودریمدا شوێنێک هەیە کە لە چوار گۆشەی ئەم مەلەوانگەیە دروستکراوە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بوو، دەتوانرێت سێبەرێک دابنرێت بۆ ئەوەی خۆرمروڤ نەسووتێت. هیڵەکانی ناو لەشی هەموو جۆرە مەلەوانگەی تەبەریستان، جگە لە جوانکردنی ئەم حەوزانە، هێزیان زیاتر کردووە.

کەرەستەی جەستە

ئەو مەلەوانگەیانە کە باسکراون لە پۆلی ئیتیلێن پلە یەک دروستکراون و بەرگرییەکی زۆر بەرزیان هەیە. هەروەها هەندێک کەرەستەی تایبەت لە کەرەستەی خاوەکانیاندا بەکاردەهێنرێت، کە وا دەکات مەلەوانگەکە بەرگری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش بکات. لە ئەنجامدا هیچ نیگەرانییەک نییە لە بەرکەوتنی حەوزەکە لە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر. هەروەها هەموو جۆرە مەلەوانگەیەکی پۆلی ئیتیلێن بەرگرییەکی زۆریان هەیە بەرامبەر بەو کاریگەریانەی کە بەهۆی یاری و چالاکییەکانەوە دروست دەبن، و بە هیچ شێوەیەک ناشکێن و زیانیان پێ ناگات.

شوێنی بەکارهێنان

مەلەوانگەی بلو دریم، تەلەسکۆپی، بلو پارک و بلو گالاکسی دەتوانرێت لە دەرەوە بەکاربهێنرێت بەهۆی بەرگری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و توانای دانانی سێبەر. هەروەها بەهۆی بەرگری بەرزی بەرامبەر لێدان و شکاندن، بەکارهێنانی ئەم حەوزانە لە ژوورەوە هیچ مەترسییەک دروست ناکات. لە ئەنجامدا مەلەوانگەی کۆمپلێکسی تەبەریستان دەتوانرێت لە ژوورەوە و دەرەوە بەکاربهێنرێت.

سنووری تەمەن

وەک ئاماژەمان پێدا مەلەوانگەی پۆلی ئیتیلێن بەهۆی بەهێزی بەرز و ڕەهەندە گونجاوەکانیەوە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی هەموو مرۆڤەکان لە هەر تەمەنێکدایە.

ئەنجام

لەم بابەتەدا هەوڵمان دا بەدواداچوونی مەلەوانگە ناوازەکانی، کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان بکەین. وەک باس کرا ئەم حەوزانە لە پۆلی ئیتیلێنی کوالیتی بەرز دروستکراون و چەندین تایبەتمەندی ئەرێنییان هەیە. بۆ ئاماژەکردن بەم تایبەتمەندیانە دەتوانین ئاماژە بە توانای بەکارهێنانی بۆ هەموو تەمەنێک بکەین، بەرگری لە تیشکی خۆر، بەرگری لە کاریگەری، توانای دانانی سێبەر و هتد....

کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان

کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان یەکێکە لە باشترین بەرهەمهێنەرانی تانکی پۆلی ئیتیلێن و بەرهەمەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. مەلەوانگەکانی بلودریم، تەلەسکۆپیک، بلو پارک و بلو گالاکسی، وەک بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە، بە بەرزترین کوالیتی بەرهەم هێنراون و کڕیارە بەڕێزەکان دەتوانن ئەم حەوزانە لە نوێنەرانی متمانەپێکراوی ئەم کۆمپلێکسە لە سەرتاسەری ئێران بکڕن.